پەرلەمان، دەنگ لەسەر بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی كوردانی ئێزدی دەدات

 	 پەرلەمان، دەنگ لەسەر بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی كوردانی ئێزدی دەدات
ڕاوێژكارێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال دەچێتە پەرلەمانی كوردستان و، لەوێیش دەنگی لەسەر دەدرێت.

خالید خەلیل، راوێژكاری پەرلەمانی كوردستان، كە هەر خۆی پڕۆژەی بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی كوردانی ئێزدی بۆ پەرلەمانی كوردستان ئامادە كردووە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "پڕۆژەی بەجینۆسایدناساندنی كارەساتی شنگال زیاتر لە ساڵێكە كاری لەسەر دەكەین و لە ٧ بڕگەی یاسایی پێك هاتووە، كە دەچێتە پەرلەمانی كوردستان و دەخرێتە دەنگدانەوە".

وەک خەلیل گوتی، پڕۆژەكە چەندین داواكاری لەخۆ دەگرێت و، داوای قەرەبووكردنی زیانلێكەوتووانیش دەكاتەوە، هەروەها حكوومەتی عێراقیش بانگهێشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەكرێت.

لە ٣-٨-٢٠١٤ـدا، تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش)، هێرشی كردە سەر شنگال و كارەساتیان بەسەردا هێنا.
kdp-
Top