درێژکردنەوەی وادەی داخستنی فڕگەکانی هەرێم ئێزدییەکانی بێئۆمێد کردووە
حوسێن قائیدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هەر لە سەرەتاوە حکوومەتی عێراق هیچ هاوکارییەکی نە بۆ ڕزگارکردنی ڕفێنڕاوانی ئێزدی کردووە و نەک هەوڵیشی داوە ڕزگاریان بکات و ئێستاش فڕگەکانی داخستوون و ئێزدییەکانی بێئۆمید کردووە."
قائیدی ئاماژەیشی دا: "ئێستا ڕفێنراوانی ئێزدی هەموو کاروبارەکانیان تەواو کردووە، بۆ ئەوەی بە مەبەستی چارەسەری سەردانی دەرەوەی وڵات بکەن، بەڵام بریاری درێژکردنەوەی وادەی کردنەوەی فڕگەکان، ئێزدییەکانی بێئۆمێد کردووە و ئەم بڕیارەش زیان بە ڕزگاربووانی دەستی داعش دەگەیەنێت."
قائیدی گوتیشی: "ئێمە داوا لە ئەمریکا و تەواوی وڵاتانی دنیا دەکەین، فشار لەسەر حکوومەتی عێراق بکەن بۆ ئەوەی دەست لەم بڕیار و فشارانەی لەسەر هەرێم هەڵگرێت، چونکە حکوومەتی بەغدا زیانی بە هەموو گەلی کورد و چین و توێژەکان گەیاندووە."
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردن و هێنانەوەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی گوتیشی: "بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە لامانە نزیکەی هەزار کەس لە ئەڵمانیان بە مەبەستی چارەسەری و ئەو کەسانەی ئیستاش لەبەریانە بچن، ژمارەیەکی زۆرن و ژمارەیەکی دروستیش لەبەردەست نییە، چونکە ڕۆژانە زیاد دەبن و هەندێک بە وڵاتانی دیکەدا دەڕۆن."
kdp-
