كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پۆستێكی نوێ به به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ده‌دات
به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی كه ده‌ست كه‌وتووه و واژۆی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له‌سه‌ره، بڕیاری ئه‌وه دراوه كه حاكم قادر حه‌مه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی جێگه‌ی له‌تیف شێخ عومه‌ر بگرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌ووتوه، له‌تیف شێخ عومه‌ر، ڕه‌وشی ته‌ندروستی باش نییه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه، تا ئه‌وكاته‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه، حاكم قادر، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
باس‌نیوز
