هاتوچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر، له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، پۆستێكی سه‌باره‌ت به كه‌مپینی (نا بۆ په‌راوێزخستنی زمانی كوردی له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان) كردووه، رای گه‌یاندووه، كه
چه‌ند رۆژیكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بابه‌تیك سه‌باره‌ت به نووسینی كوردی له‌سه‌ر مۆڵه‌تی شوفێری هاوشانی زمانی عه‌ره‌بی له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق زۆر ده‌وروژینرێت، به‌ڵام له هه‌ریمی كوردستان ته‌نیا به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێت.
گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر، له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه: "ئێمه لێره‌وه رای ده‌گه‌یه‌نین، كه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌غدا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن له ئێمه كوردتر نین، ئه‌و نووسینه‌ی كه به كوردی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كاری پێده‌كرێت، ئێمه وه‌كو هاتوچۆی هه‌ولێر خاوه‌نی بیرۆكه‌كه بووین، ته‌نانه‌ت كلێشه ئه‌سڵیه‌كه له‌لامان ماوه، كه بۆ به‌غدا ناردوومانه".
ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی پرَۆژه‌كه، كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كرا، كه به‌ته‌مابوون سه‌نته‌ره‌كان له‌هه‌ر سێ شار، راسته‌وخۆ به به‌غدا ببه‌سترینه‌وه، هاوشێوه‌ی پاسه‌پۆرت، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌غدا رێگای نه‌دابایه، ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌توانی كه مۆڵه‌تیكیش بۆ هاووڵاتییانی كوردستان تازه بكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: "له‌دوای چه‌ندین دانیشتن، به‌غدا رازی بوو كه یه‌ك سه‌نته‌ر له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، ته‌نیا به لینكێك به به‌غدا ببه‌سترێته‌وه".
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له هه‌ولێر له‌ناو باڵه‌خانه‌ی به‌شی مۆڵه‌تی هاتوچۆ، شوێنیش بۆ سه‌نته‌ره‌كه دروست كرا، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ دانانی سه‌نته‌ره‌كه كرا، ته‌نانه‌ت سێرڤه‌ری سه‌نته‌ره‌كه كرا له‌سه‌ر بودجه‌ی سیادی عێراق، كه پشكی هه‌ریمی كوردستانیشی تێدابوو، به‌ڵام سه‌نته‌ره‌كه له‌به‌غدا مایه‌وه و بۆ هه‌ولێر نه‌نێردرا، تاكو رووداوه‌كانی كه‌ركوكی به‌سه‌ر داهات، ئێستاش هه‌ر به‌م شیوه‌یه ماوه‌ته‌وه.
گوتیشی: "بۆ ناردنی سێرڤه‌ره‌كه و به‌ستنه‌وه‌ی به به‌غدا، هه‌ر چاوه‌ڕێی به‌غداین، له‌لای خۆمانه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه سه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌وێته‌كار هه‌ر ده‌بیت به‌كلیشه كۆنه‌كه كار بكه‌ین و ناتوانین بیگۆرین، چونكه مۆڵه‌تی شوفیری له‌شته سیادییه‌كانه و حكوومه‌تی عێراقی ده‌بێت له‌سه‌ر كلێشه‌كه‌ی رازی بێت، ئه‌گه‌ر بێتوو له‌لای خۆمان بۆ زمانی كوردی بیگۆڕین، ئه‌و كاته كێشه بۆ هاووڵاتییان دروست ده‌بێت".
باسنيوز
