"بەرپرسانی یەکێتی لە کەرکووک بۆیان نییە دوو پاسەوانیشیان بە چەکەوە لەگەڵ بێ"
ئەمڕۆ سێشەممە 27/2/2018، ئەمیرە زەنگەنە، نوێنەری كەركووك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "ژمارەیەك لە بەرپرسانی یەكێتی لێدوانی بێ سەروبەر لەسەر دۆخی كەركووك دەدەن، لەلایەك بانگەشەی ئەوە دەكەن كە كەركووك ئارامە و لەلایەكی تریشەوە بەرپرسیان هەیە گوتویەتی، هەزار چەكداری داعش گەمارۆی كەركووكی داوە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای کرد: ”تەنانەت بەرپرسانی یەكێتی لە كەركووك بۆیان نییە دوو پاسەوانی بەچەكەوەیان لەگەڵدا بێت و ئێستا خەڵك لە كەركووك متمانەیان پێیان نەماوە“.
لەبارەی ئەو دڵەڕاوكێییە كە لە ناو كەركووك دروست بووە سەبارەت بە هێرشی داعش بۆ سەر كەركووك، ئەمیرە زەنگەنە، گوتی: "نابێت دڵەڕاوكێ لە ناو خەڵكی كەركووك دروست بكرێت، چونكە ئەوان چەندین جار دەربەدرییان بینیوە، بەڵام ئێمە نازانین داعش هێرش دەكات بۆ سەر كەركووك یان نا، تاوەكوو خەڵكەكە ئاگاداربكەینەوە لەم بابەتە، دەشبێت راستییەكان بگوترێت كە ئارام نییە و ئەو كردەوە توندوتیژییانەی كە رۆژانە لە كەركووك دەكرێت، گەواهیدەری ئەو راستییەیە“.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە سنووری شارەدێی شوانی سەر بە كەركووك، سوپای عێراق چەند شوێنێكیان چۆڵ كردووە و پێشمەرگە ئەو شوێنانەیان گرتووەتەوە، بەڵام هیچ ڕووبەرووبونەوەیەك لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان روویان نەداوە، بەڵام پێشمەرگە سنووری خۆی قایم دەكات.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
