قوتابیانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سۆران فێستیڤاڵێكیان ساز كرد
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سۆران، فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به خواردن ساز كرد، كه زیاتر له 30 جۆری خواردن ئاماده‌كراوه و نرخی خواردنه‌كانیش به بڕه پاره‌یه‌كی ڕه‌مزیه و داهاتی فێسیتیڤاڵه‌كه‌ش بۆ قوتابیانی كه‌مده‌رامه‌ته".
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌كه، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه مه‌به‌ستمان له ئه‌نجامدانی ئه‌و فێستیڤاڵه و ئاماده‌كردنی خواردنه‌كان، له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی داهاتێكه بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی فاكه‌ڵتییه‌كه‌مان كه كه‌مده‌رامه‌تن، له‌پێناو درێژه‌دان به خوێندنه‌كه‌یان و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی زانكۆ.
باس‌نیوز
