ئەڵمانیا تۆڕێکی پاس لە هەولێر دادەمەزرێنێت
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە 26/2/2018 ، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، لە شاری دۆسڵدۆرڤ لە ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرپرسانی دەستەی هاتوچۆی شارەکە کۆ بووەتەوە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە.
بەپێی یاداشتەکە، دەستەی هاتوچۆی ئەڵمانیا سیستەمێک بۆ پاس لە شاری هەولێر دادەمەزرێنێت و چەند پاسێکیش بە دیاری بۆ هەولێر دەنێرێت.
حکوومەتی ئەڵمانیا لە سەرەتای هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بە ناردنی هاوکاریی مرۆیی، چەک و راوێژکاری سەربازی، هاوکاریی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات.
باسنيوز
