پارتی: هەموو توانا‌مان دەخەینە گەڕ بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە،چەند رۆژێکە لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ”گفتوگۆی چڕ و بەرهەمدار“ لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازیی لە مووچە و ئیمتیازاتی خانەنشینان، دەکرێت.
ئومێد خۆشناو هەروەها رایگەیاندووە، چەند ماددەیەکی پرۆژەیاساکە پەسەند کراون، کە بریتین لە؛
- چاکسازی وپاکسازی له لیست و ناوی شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی، پاککردنه‌وه و چاککردن و نه‌مانی ناوی جاش و خۆفرۆش و ئه‌و که‌سانه‌ی کشایسته نین ناویان له لیستی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزبێت.
- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچی بڕیاری خانه‌نشینی نایاسایی هه‌یه.
- که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاکان و پله تایبه‌ته‌کان.
- نه‌مانی فره‌مووچه‌یی و ڕێگری‌کردن له‌وه‌ی که‌س زیاتر له جارێک سودمه‌ند نبێت له وه‌رگرتنی مووچه.
- نه‌مان و ڕێگری‌کردن له هه‌ر جۆره مووچه‌خۆرێکی بندیوار.
- به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌شێوه‌یه‌ک، که کەمترین بڕی مووچه‌ی هه‌ر خانه‌نشینێک له 300 هه‌زار دینار که‌متر نه‌بێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی هاووڵاتییانی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە، کە فراکسیۆنەکەی بە توانای هەموو ئەندامەکانییەوە، هەوڵی سەرخستنی پرۆژەیاساکە دەدەن ”له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵک وخاکی کوردستان“.
پرۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان) لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ گێڕانەوەی خەرجییە نایاساییەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت، ئامادە کراوە.
پێشتر مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی (باس) ئاشکرای کرد کە پڕۆژەیاسای چاکسازیی خانەنشینان ”بۆ یەکێتی کارەساتە“، چونکە ژمارەیەکی یەکجار زۆری کادیرانی یەکێتی خانەنشین کراون و لە ئەنجامی پڕۆژەکەدا مووچەکانیان دەبڕدرێت.
باس‌نیوز
