ئاماری قوربانییانی رۆژی رابردووی عەفرین بڵاو دەکرێتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، سوپای تورکیا بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی شاری عەفرین.
بەهۆی تۆپبارانکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە لە رۆژی دووشەممە 26/2/2018 (رۆژی 38ـەمینی هێرشەکەی سوپای تورکیا)، 13 هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەو تۆپبارانەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین لە کاتێک دایە، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە شەوی شەممە 24/2/2018 بڕیاری دا ماوەی مانگێک ئاگربەست لە سووریا درێژ بکاتەوە.
لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
باسنیوز
