دوای نامەکەی هێرۆ ئیبراهیم و وەڵامەکەی کۆسرەت رەسووڵ کێشەکانی یەکێتی ئاڵۆزتر دەبن
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، دواى نووسینى نامه‌كه‌ى هێرۆ ئبراهیم ئه‌حمه‌د و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سووڵه‌وه، بارودۆخى سلێمانى ئاڵۆز بووه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو باڵەکەی یەکێتییەوە هێزه‌كانیان خراونەتە ئاماده‌باشییەوه.
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، شەوی یەکشەمەی رابردوو له ماڵى كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جیگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تیى یەکێتی ئه‌نجام دراوه و زۆربه‌ى سەرکردەکان پشتیوانی‌یان لە هه‌ڵوێستى كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ کردووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخى یه‌كێتى كراوه و هه‌مووان هاوهه‌ڵوێست بوون پێوەند بەوەی كه رێگه نه‌درێت به‌و شێوه‌یه هێرۆ ئیبراهیم و گرووپێكى ماڵباتی تاڵه‌بانى، کە بە خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر یەکێتییان خستووەتە هەڵوێستێکی شەرمنانەوە، بەناوی کۆنگرەوە ده‌ست به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بگرن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ده‌سه‌ڵاتى خۆى وه‌كوو جێگرى سكرتێرى گشتى به‌كار بهێنێت و رێگە نه‌دات گرووپێك یه‌كێتی بكه‌نه حزبى بنه‌ماڵه و وه‌كوو نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌رهه‌م ساڵح مه‌یدانه‌كه بۆ كه‌س جێ نه‌هێڵن.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێوشوێنى ئه‌وه‌ش دانراوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گرووپه تاكلایه‌نه بڕیارى كۆنگره بده‌ن، ئەوە رووبەڕوویان ببنەوە و رێگری لەو کۆنگرەیە بکەن.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، کۆسرەت ڕەسووڵ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە ماڵباتی تاڵەبانی بە هیچ شێوەیەک نیازی کۆنگرەیەکی شەفاف و دوور لە دەستوەردانیان نییە، بەڵکوو نیازەکە روونە دەیانەوێ دەست بەسەر یەکێتیدا بگرن و یەکێتی بکرێتە حزبێکی بنەماڵەیی و بە لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانی لێی، کۆسرەت رەسووڵ و تێکۆشەرە دێرینەکانی یەکێتی بخەنە دەرەوە.
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، زۆرینەی كادر و سه‌ركردایه‌تیى یەکێتی دژى سیناریۆكانی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی و گرووپی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەرن، چونكه به‌پێى پرۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى پێشنیاركراو بۆ كۆنگره‌ى چواره‌م، كه به سه‌رپه‌رشتیى عادل موراد، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند، کە سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتین، ئاماده كراوه، سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌ب و كۆمیته‌كانى یه‌كێتى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه، به مه‌كته‌بى سیاسییشه‌وه، له‌جیاتى ئه‌وان ئۆرگانى تر داده‌نرێت و هیچ پێگه‌یه‌ك بۆ کادیرە دێرین و خەڵکە تێكۆشهرهكەى ناو یه‌كێتى نامێنێتەوە.
سەرچاوەکە روونی کردەوە، کە به‌پێى ماده‌ى 48ى ئه‌و پرۆژه‌یه (ده‌سته‌ى دانایان) وه‌كوو ده‌سته‌یه‌كى راوێژكارى داده‌مه‌زرێت و ئه‌ندامانى دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده‌كانى ئێستا ته‌نیا له‌و ده‌سته‌یه‌دا ئەگەر چانسیان هەبێت له یه‌كێتیدا بمێننەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە دا، هەر به‌پێى پڕۆژەکە کە له مادده‌ى 36دا هاتووه: «ئه‌وه‌ى به كردار له یه‌كێتیدا ده‌سه‌ڵاتى ده‌بێت، ده‌سته‌ى باڵایه، كه له سێ کاربەڕێكەر پێك دێت»، ئه‌و گرووپه‌ش ده‌یانه‌وێت ئه‌و سێ كه‌سه له ماڵباتى تاڵه‌بانى بن و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن زۆربه‌ى ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌وه قبووڵکراو نییە.
شهمەی رابردوو 24-2-2018، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له نامه‌یه‌كی کراوەدا، بۆ کۆسرەت رەسووڵ، كه لەلایەن به‌شێك له كادیره پێشكه‌وتووه‌كانی یه‌كێتی بڵاو کرایەوە. نووسیبووی: “ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ بڕیاردان له چه‌سپاندنی رۆژی كۆنگره، بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی خۆم و هه‌موو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی”.
گوتبووشی: ”دواجار وه‌كوو خوشكێك داوات لێ ده‌كه‌م، كه به زووترین كات ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ساز بكرێت. هیوادارم كه به‌رپرسیارێتیی سه‌رشانی خۆت به ئه‌مانه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی، كه ناوت وه‌كوو هه‌ڵوه‌رێنه‌ری چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی مام و یه‌كێتی نه‌چێته لاپه‌ڕه‌كای مێژووه‌وه”.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، وادەیەکیشی بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ دیاری کردبوو، کە تاوه‌كوو یه‌كشه‌مه 25/2/2018 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام بدرێت و رۆژی به‌ستنی كۆنگره به‌فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت.
بەڵام کۆسرەت رەسووڵ، جێگری سکرتێری گشتیی (کۆچکردووی) یەکێتی، وەڵامێکی توندی هێرۆ ئیبراهیمی دایەوە و ئاماژەی بەوە دا، کە نامەکە بۆ کەڵەکەکردنی تۆمەت و پڕوپاگەندەی دەستەگەری و ململانێی نابەجێی ناو یەکێتی نووسراوە، نەک بۆ چارەسەرکردنی وەزعی پەرێشانی یەکێتی و جەماوەری گەلەکەمان.
و تێیدا نووسیویەتی: ”بەداخەوە تۆ خۆت و کەسوکارەکەت بەبێ گوێدانە مێژووی یەکێتی و بێ حیسابکردن بۆ پێگەی مام جەلال و خەباتی هاوڕێکانی، بە رێککەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ ئەملا و ئەولادا، یەکێتی-تان دووچاری کۆمەڵێک هەڵەی سیاسیی حزبی و نەتەوەییش کردووەتەوە، ئیحراجییەکی مێژوویی یەکجار گەورەشتان لەبەردەم خەڵک و جەماوەرەکەیدا بۆ دروست کردووە”.
لە نامەکەیدا کۆسرەت رەسووڵ، باسی لە جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا و دوورکەوتنەوەی بەرهەم ساڵح کردووە و ئەو باڵەی یەکێتیی بە هۆکار داناوە، تێیدا نووسیویەتی: «بەڵێ من لەگەڵ بەستنی کۆنگرەدام لە نزیکترین دەرفەتدا، بەڵام، کۆنگرەیەک زامنی پارێزەری ریزەکانی یەکێتی بێت، نەک پێچەوانەکەی و دەرەنجامی یەکێتییەکەمان بەرەو حزبی بنەماڵەیی نەبات بە نزیکەکانی خۆشمەوە”.
پێوەند بەم پرسە، مستەفا چاوڕەش ،ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ (باس) رای گەیاند، ئەو بابەتانە ناوخۆیی بوون و پێویستی نەدەکرد بڕۆنە سەر لاپەڕەی رۆژنامەکان، گوتی: ”ئەو بابەتانە زیان بە ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی دەگەیەنێت و بۆ ریزەکانی یەکێتی خراپە، بەڵام وا دیارە کە شتێکیش نووسرا دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بکات وەڵام بدرێتەوە، بێ گومان بەرامبەرەکەشی قسەی دەبێت، هەر شتێکیش لە قازانجی یەکێتی نەبێت بۆچی بنووسرێت”.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ئاماژەی بەوەش دا، ئەو دوو نامەیە ئەنجامدانی کۆنگرە موستەحیل ناکات، بەڵام دواشی دەخات، گوتی: “ئەو دۆخەی یەکێتی دیارە کە کۆنگرە وا بەزوویی ناکرێت، بەڵام ئینشیقاقیشی تیادا روو نادات تا ئاستی جیابوونەوەی دوو باڵەکە، چونکە یەکێتی رابردوویەکی هەیە کە هەمووانی کۆ کردووەتەوە، جگە لەوەش ئەو دۆخەی هەیە گوناحی کادیر و خوارەوەی یەکێتی و مەڵبەندەکانی نییە، تەنانەت سەرکردایەتییەکانیش زۆرینە گوناحیان نییە، دیارە کێشەکە سەرووترە”.
لای خۆشیانەوە، نەسروڵا سوورچی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ (باس) رای گەیاند، بە باشی نازانن کێشەکانی یەکێتی لە میدیاکاندا باسیان لێ بکرێت، گوتی: “خەڵکی لەناو ماڵی خۆی شەڕی دەبێت، ناهێڵێت خەڵکی دیکە بزانێت، نەک خۆی بێت رای بگەیەنێ”.
هاوکات، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ (باس) رای گەیاند، دۆخی یەکێتی لەو ئاستەدا نییە جیابوونەوەی تیادا روو بدات، ئەوەی هەیە کار بۆ چارەسەرکردنی دەکرێت، گوتی: “باشتر بوو لەبری ئەو نامانە لەسەر مێزی گفتوگۆ قسە بکرایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو نامانە نابن بە رێگر لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە، کۆنگرەی یەکێتی هەر دەکرێت، بەڵام مەرج نییە لەو مانگە بێت کە دیاری کرابوو”.
