��له درێژه‌ى دیدار‌و چالاكییه‌كانى ، ئه‌مڕۆ 26-2-2018 نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر گه‌یشته شاری دۆسلدۆرفى ئه‌ڵمانیا ، له‌وێ سه‌ردانى باره‌گاى ده‌سته‌ى هاتو چۆى ئه‌و شاره‌ى كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ده‌سته‌كه كۆبۆوه ، .�له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر یاداشتێكى به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێر كرا كه تێیدا داواى هاوكاری كردن له ده‌سته‌ى هاتوچۆى شاری دۆسلدۆرف كراوه كه به‌پێى ئه‌و شاره‌زایی و لێهاتوویی و توانستى به‌رچاوى هه‌یانه له‌م بواره‌وه هاوكارى هةولير بكةن ، كه بریتییه له دانانى تۆڕێكى هاتو چۆى پاس سیتى بۆ هه‌ولێری پایته‌خت .� پڕۆژه‌كه‌ش بریتیه له به‌خشینى چه‌ند باسێك و له ئه‌ستۆ گرتنى دامه‌زراندنى تۆڕ و سیستمى هاتو چۆ ، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى دۆستانه‌ى وو‌ڵاتى ئه‌ڵمانيا و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، وێڕاى ئه‌وه‌ى نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر سوپاس و ستایشى خه‌ڵكى هه‌ولێری به گه‌لى ئه‌ڵمانیا گه‌یاند و هیواشى خواست له ئاینده‌یه‌كى نزیك ستافى ته‌كنیكى و شارةزايانى ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ته‌واو كردنى پرسی نه‌خشه‌دانان و وورده‌كاری و بڕیاری كۆتایی و ديراسةكردنى تؤرى ترام وةى بؤ ئايينده .�له‌لایه‌كى تره‌وه نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانى ته‌لاری پارێزگای دۆسلدۆرفى كرد و له‌لایه‌ن تۆماس كایزل پارێزگاری ئه‌و شاره پێشوازى گه‌رمى لێكرا ..�له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى دۆستایه‌تى و هاریكاری هه‌ردولا كرا و تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشى ئێستاى عێراق و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پڕۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێری پایته‌خت .�پارێزگاری دۆسلدۆرف وێڕاى پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژه‌ى دانانى تۆڕى گواستنه‌وه‌ى گشتى له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى هاتو چۆى دۆسلدۆرف دووپاتكرده‌وه و پڕۆژه‌ى هاوشارێتى (دۆسلدۆرف و هه‌ولێر)ى پایته‌ختى خسته به‌رده‌م پارێزگاری هه‌ولێر و به‌خۆشحاڵییه‌وه قبووڵ كرا و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى هه‌ردوو شار رێ‌و شوێن و ووردهكاريةكانى ئه‌م پرسه‌ش له ئاييندةى نزيك دیاری ده‌كرێت . جێی باسه له‌هه‌ردوو دیداردا نیهاد له‌تیف قۆجه ئاماده و هاوڕێى پارێزگاری هه‌ولێر بوو ...