"ئەگەر ئاڵا تاڵەبانی پابەندی بڕیاری حزبەکەی نەبێت ئەندامێتیی لێ دەسهندرێتەوە"
بهرپرسێكی یهكێتیی نیشتمانی كوردستان دهڵێ ئاڵا تاڵەبانی وەک کادیرێکی یەکێتی دەبێ پرس بە حزبەکەی بکات و ئەگەر نەشیکات، ئەوا ئەندامێتیی لە حزبەکەی لەدەست دەدات.
حەمە چاوجوان، بەپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان لەبارەی خۆ کاندیدکردنی ئاڵا تاڵەبانی لە لیستی هاوپهیمانی بهغدا و کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یهكێتی لەسەر ئەو بابەتە ڕاگەیاند: "نەمبیستووە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەسەر ئەو بابەتە کرابێ".
گوتیشی: "کادیرەکان بەناوە حزبەکانەوە خۆیان کاندید دەکەن، بەڵام ئەگەر لە حزبێکی دیکە خۆی کاندید بکات و حزبەکەی خۆشی ئاگاداری بێت و کۆبوونەوەی لەبارەوە کردبێت، ئەوا ئاساییە، بەڵام بەبێ ئاگاداری حزبی خۆی کارێکی وا بکات ئاسایی نییە".
دەشڵێت: " ئاڵا تاڵهبانی ئیلتیزاماتی هەیە وەک کادیرێک دەبێ پرس بە حزبەکەی خۆی بکات".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی زیاتر گوتی: "کە گوتت حزب، ئەوا حزب بە مانای پابهندبوون دێت و ئەگەر پابهندبوونیش نەبوو، ئەوا ئهو كهسه ئەندامێتی ئەو حزبە لەدەست دەدات".
bas news-
