شوان محەمەد: سیستمی حوكمڕانی لە عێراقدا ناتەندروستە و كێشە بەرهەم دەهێنێت

شوان محەمەد: سیستمی حوكمڕانی لە عێراقدا ناتەندروستە و كێشە بەرهەم دەهێنێت
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا باوەڕی وایە، بە هۆی ناتەندروستیی سیستمی حوكمەوە لە عێراقدا، تا دێت كێشەكانی ئەو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچن و دەشڵێ، دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق كێشە بە كێشە دەسپێرن و چارەی بنەڕەتییان بۆ ناكرێت.

تا دێت كێشەكانی عێراق بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر هەنگاو دەنێن و، هیچ نییەتێكی جیددی بەدی ناكرێت بۆ چارەكردنی ئاڵۆزییەكانی ئێستای عێراق و ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان، لەو بارەیەوە شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ڕەوشی سیاسیی عێراق، ڕەوشێكی ناتەندروستە و سەركردایەتیی سیاسیی كورد، بە تایبەتی سەرۆك بارزانی، دەمێكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە سیستمی حوكمڕانی لە عێراقدا، سیستمێكی ناتەندروستە و تا ئەو سیستمە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، كێشە، كێشەی دیكە بەرهەم دێنێت و كەس چاوەڕێی چارەكردنی كێشەكانی عێراق نەكات، ئەو كێشانەیشی بە چارەسەر دەزانرێن، ئەوە ڕاست نییە، چونكە تەنیا كێشەكان سڕ دەكرێن و چارەی بنەڕەتییان بۆ ناكرێت، ئەوەیش پەیوەندیی بە بنییەی ئەقڵی حزبە سیاسییەكانی عێراقەوە هەیە و وای كردووە، سیستمێكی حوكمڕانی بە شێوەیەك دابڕێژن كە ناتەندروست بەڕێوە بچێت".

تەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد: "هەر ساڵێك كێشەی نوێ لە عێراقدا سەر هەڵدەدەن و دێنە پێشەوە، تا ئێستا كێشەیەك چارە نەكراوە كە كێشەی دیكەی لێ پەیدا نەبێت، ڕەوشی عێراق تەقیوەتەوە، چونكە نیوەی شارەكانی عێراق خاپوور بوونە، هەر لە مووسڵەوە بگرە تا ئەنبار و شارەكانی دیكەیش، هەروەها ڕەوشی ئابووری و خزمەتگوزاری هەر زۆر خراپە و، پێم وایە عێراق زیاتر ناتوانێ بەرگەی ئەو هەموو كێشە و قەیرانانە بگرێت
kdp-
Top