سوه‌یلی: پارتی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه لایه‌نه‌كان له نێوخۆدا ته‌با بن
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هوشیار سیوه‌یلی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان كۆمه‌ڵێك هه‌ڵویستی ده‌ربڕیوه، بۆ نموونه، پارتی پێشنیاری كرد له مانگی 3ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدرێن و ئاماده‌كاری بكرێت و حكوومه‌تێك دروست بكرێت کە بتوانێت به پێگه‌یه‌كی به‌هێزه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ لایه‌نێك نه‌هاته پێشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنه‌كان و ڕه‌نگه مانگی نۆی ئه‌مساڵ بكرێت."
هوشیار سیوه‌یلی گوتی: "جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان ئاماده نه‌بوون هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت، بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجام نه‌دران."
هوشیار سیوه‌یلی دەشڵێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری كرد هه‌موو لیسته‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هاتووه و ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران كه‌م نه‌بێته‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك ئاماده‌ی ئه‌وه‌ش نه‌بوو، به‌تایبه‌ت گۆڕان و كۆمه‌ڵ و لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ڕوونیشی كرده‌وه: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و له یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆیه پارتی به‌رپرس نییه له‌و ناكۆكیانه‌ی هه‌یه، چونكه ئێمه ڕۆڵی خۆمان بینیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ڕێگر بوونه، به پله‌ی یه‌كه‌م گۆڕان و كۆمه‌ڵ و لیستی هاوپه‌یمانی و دیموكراس."
هوشیار سیوه‌یلی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ینێت هه‌ندێك لایه‌ن له كانگای به‌رژوه‌ندیی حزبی و شهخسییەوە هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن له پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات ."
kdp-
