هه‌وڵده‌درێت جێبه‌جێكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسس له زۆربه‌ی زانكۆكانی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران، وه‌زیر خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه د.ئامانج سه‌عید، ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.سه‌ڵاح ڕه‌زا سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، د.له‌زگین عه‌بدی، سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو به‌ڕێوه‌چوو، باس له چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی (سیستمی بۆلۆنیا) له زانكۆی چه‌رموو كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سیمینارێك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی سیستمی (بۆلۆنیا پرۆسس) له زانكۆی چه‌رموو كرا، بۆ ئه‌وه‌ش ورده‌كارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه له ڕێكخستن كۆرسه‌كان، پڕۆگرام، كاتژمێره‌كانی كاركردن، تاقیكردنه‌وه، ڕێكخستنی قوتابی و چه‌ندین ورده‌كاری دیكه باس كرا، كه له قۆناخی یه‌كه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو توانیوانه سیستمه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رای گه‌یاند: "به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی (چه‌رموو و زاخۆ) تایبه‌تمه‌ندی كاركردنیان وه‌رگرتووه، بۆیه خۆشحاڵین هه‌نگاوی باشیان ناوه و، چاوه‌ڕێین به سوود وه‌رگرتن له‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ت ڕیفۆرمی خۆیان بكه‌نه‌وه و هه‌نگاوی زیاتر بنێن".
ئه‌وه‌شی خسته روو، كه بهپێوهرهكانی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسیس ده‌توانن زۆڕێك له كێشه‌كانی زانكۆكانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، باشتر تێكه‌ڵی ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانی جیهان ببن و قوتابیانیش به‌ئازادی له نێوان زانكۆكان بخوێنن، گوتیشی: "هاوشێوه‌ی ئه‌و دوو زانكۆیه هانی زانكۆكانی دیكه‌ش ده‌ده‌ین، وه‌ك زانكۆكانی چه‌رموو و زاخۆ هاوكاریان ده‌بن.
باسنيوز
