له سنووری عه‌فرین شه‌ڕ له نێوان یه‌په‌گه و سوپای توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی (هاوار)ی نزیك له یه‌په‌گه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/2/2018، بڵاوی كرده‌وه و ئاشكرای كردووه كه له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووری كانتۆنی عه‌فرین شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له هه‌ردوو گوندی قه‌رمیلق و سناره‌ی سه‌ر به شاره‌دێی شییه، له سنووری عه‌فرین له نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و سوپای توركیا ده‌ستی پێكرده‌وه.
به‌ڵام ئاژانسه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕوپێكدادانه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
ڕۆژی شه‌ممه 20/1/2018، سوپای توركیا به به‌كارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زه‌مینی و تۆپخانه، له‌ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی (چڵه زه‌یتوون)، ھێرشی كرده سه‌ر شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان و ھه‌تا ئێستا سه‌دان ھاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
باسنيوز
