پۆلیسی فیدڕاڵی رێگای نێوان پردێ - كه‌ركووك داده‌خات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/2/2018، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌ركووك به میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی ده‌ستیان به‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین به دوای پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی پردێ كردووه و به‌و هۆیه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێگای نێوان پردێ - كه‌ركووكیان داخستووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ترس و تۆقاندنی لای دانیشتووانی سنووری پردێ دروست كردووه.
دوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكی خیانه‌تكار له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه دۆخی ئه‌منی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك تێك چووه.
باسنيوز
