لە یەك مانگدا 49 كێبڵی بگۆڕی كارەبا لە كەركووك دزراوە
ڕاگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "لە بەرامبەر دزینی كەرەستەكانی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبا، دەزگا ئەمنییەكان ئاگادار كراونەتەوە و هاوكات لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەو مەبەستەش پێكهێناوە".
بەپێی زانیارییەكان ماوەی سێ مانگە دۆخی كارەبا لە كەركووك خراپە و هاووڵاتییان هەمیشە گلەیی لە كەمیی كارەبای نیشتمانی دەكەن.
دوای داگیركردنی كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە، بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، دۆخی كەركووك تێك چوە و دزیكردن بووەتە دیاردە و لە بەرانبەریشدا هێزە ئەمنییەکان توانای کۆنترۆڵ و دابینرکدنی سەقامگیریی کەرکووکیان نییە و هاووڵاتیانیش متمانەیان بە هێزە ئەمنییەکان نییە.
باسنیوز
