گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق روونكردنه‌وه‌یه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌دات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/2/2017، سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له درێژكردنه‌وه‌ی گه‌شتی فڕۆكاخانهكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كۆتای مانگی ئایار ده‌كات، ڕاست نییه و هیچ بڕیارێك به‌فه‌رمی نه‌دراوه".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لهفڕۆكهخانهكانی هه‌رێمی كوردستان، به سێ قۆناخ ده‌بێت، كه پێشتر حكوومه‌تی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی داب‌و، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندا بووه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكاخانهكان، له مه‌له‌فی ئه‌منی، گه‌شت و جهوازهت و ئیداره‌دانی چه‌ند شتێكی تر.
سه‌باره‌ت به‌گرفتی كردنه‌وه‌ی گه‌شتی فرۆكه‌خانه‌كان، ئاشكرای كردووه، ئه‌وپرسه به‌ره‌و پێشچونی زیاتر به‌خۆیه‌وه بینیوه، وه‌كو باسی لێوه ده‌كرێت كه‌زیاتر دواخراوه.
سه‌عد حه‌دیسی، گوتیشی: "هه‌ر كات هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خاڵانه‌ی جێبه‌جێكرد، هه‌فته‌یه‌كی دی بێت یاخود مانگێكی تر ئه‌وا گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لهفڕۆكهخانهكانی سلێمانی وهه‌ولێر ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه".
باس‌نیوز
