نووسەرێكی نزیك لە ئەردۆغان: ڕادەستكردنەوەی ساڵح موسلم بە توركیا ئەوەندە ئاسان نییە
دوێنێ یەكشەممە، ساڵم موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی یەپەگە، لە شاری پراگ پایتەختی چیك دەستگیر كرا، حكوومەتی توركیاش هەر زوو لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەوە داوای كرد ساڵح موسلیم رادەستی توركیا بكرێتەوە.
ناگێهان ئاڵچی، نووسەری دیاری رۆژنامەی (خەبەر تورك) و نزیك لە ئەردۆغان، لە وتاری ئەمڕۆیدا پێی وایە دەستگیركردنی موسلیم زۆر گرنگ بووە بۆ توركیا.
ئەو دەنووسێت: "دەستگیركردنی ساڵح موسلیم زۆر گرنگ بوو، لەڕووی دەروونیشەوە كوودەتایەكی گەورە بوو بەسەر یەپەگەدا".
ئەو نووسەرە ئاماژە دەدات، ڕادەستكردنەوەی موسلیم بە توركیا ئەوەندە ئاسان نییە، چونكە پێشتر هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان توركیا و چیكدا بۆ رادەستكردنەوەی تاوانبار نەکراوە و نەبووە.
باسنيوز
