بۆ کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە فوئاد مەعسووم ڕاوێژ بە فراکسیۆنە کوردستانییەکان ناکا
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئەندامی كورد لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، تائێستا سه‌رۆكایه‌تىی كۆماری عێراق هیچ ڕاوێژێکی بە پەرلەمانتارانی کورد نەکردووە و داواى زانیاریشی لێ نەکردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه وەک داواکارییەکانی کورد بخرێتە ڕوو.
ئەوەشی ڕوون کردەوە، ئەگەر کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەش ئەنجام بدرێت، ئەوا عەبادی لای مەبەستە گۆڕانکاری بەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق نەبێت، چونکە دەیەوێت وەک خۆی پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان بمێنێتەوە و ”ئەگەر پەرلەمان دەنگی پێ نەدا، ئه‌وكات به خه‌ڵك ده‌ڵێت، ئێمه ناردومانه، به‌ڵام په‌رله‌مان ڕێگره“.
بە بڕوای پەرلەمانتارە کوردە، عەبادی ”یاریی سیاسی“ بە بودجە و قووتی خەڵکی کوردستان دەکات و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنێت. گوتیشی: ”فراكسیۆنه کوردستانییەکان به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی پەرلەمانی عێراق ناكه‌ن و ڕێگری لێده‌كه‌ن“.
هاوکات ده‌نگۆی زیادكردنى پشكی هەرێمی کوردستانی بۆ له‌سه‌دا 14ی کۆی گشتیی بودجەی 2018ی عێراق ڕەت کردەوە و ئاشکرای کرد: ”تا حکوومەت پەسەندی نەکات، هه‌ژمار ناكرێت“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە باس لەوە دەکرێت، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە ماوەی 48 کاتژمێردا کۆبوونەوەیەک بۆ بڕیاردان و یەکلاکردنەوەی کێشەی بودجە کۆدەبنەوە.
باس‌نیوز
