سلێمانی.. به‌هۆی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا

سلێمانی.. به‌هۆی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ منداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا


له‌ شاری سلێمانی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ منداڵێكی ساوا گیانی له‌ده‌ست دا.



ئیقبال محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارەدێیەکانی سلێمانی ڕاگەیاند: "بەھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەووتنەوە لە کەمپی ئاوارهكانی سنووری شارەدێی عەربەت منداڵێکی ساوای تەمەن حەوت مانگ بەناوی (ت- أ- د) گیانی لەدەست دا".



گوتیشی: "ھێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".



ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ بە پێی لێكوڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

BAS NEWS-
Top