وەزیری ئەوقاف کەنیسەیەک لە شاری هەولێر دەکاتەوە

 وەزیری ئەوقاف کەنیسەیەک لە شاری هەولێر دەکاتەوە
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت کەنیسەیەک لە شاری هەولێر، دەکاتەوە.


رۆژی یەکشەممە 25/2/2018، لە شاری هەولێر بارەگایەکی تائیفەیەکی مەسیحی و کەنسیەیەک کرایەوە.

دوای کردنەوەی بارەگاکە و کەنیسەکە، پشتیوان سادق.، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە وەکالەت، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کردنەوەی ئەو کەنیسەیە نیشانەی بەردەوامیی پێکەوەژیانی ئایینیی و نەتەوەییە لە کوردستان.

لە کوردستان، بەپێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەزاران ساڵە هەموو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە پێکەوە دەژین و لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر، بەشداری دەکەن.

بەهۆی ئەو ئارامی و بەیەکەوەژیانە ئاشتییانەیە، دەیان هەزار هاووڵاتیی مەسیحی عێراق لە ترسی شەڕ و ململانێ تائیفییەکان، ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە و روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.








باسنيوز
Top