داخستنی دووکان و بازاری بانە و پیرانشار بەردەوامە

داخستنی دووکان و بازاری بانە و پیرانشار بەردەوامە
مانگرتن و داخستنی دووکان و بازاری دوو شاری بانە و پیرانشار کە ماوەی دوو ڕۆژە دەستی پێکردووە، بەردەوامە.


بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کەلە سەرچاوە خۆجییەکانی ڕۆژهەڵاتەوە بە ده ستمان گەیشتووه، لە دوێنێ شەممەوە بەشێکی بەرچاو لە بازار و دووکان و بەتایبەت مۆڵ و کۆمەلگە بازرگانییەکانی دوو شاری پیرانشار و بانە، لە ناڕەزایی بە داخستنی سنوورە لاوەکی و کۆڵبەرییەکان لەلایەن ئێرانەوە، مانیان گرتووە و دووکان و بازاریان داخستووە و ئەم مانگرتنە ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/2/25یش بەردەوامە.

سنوورە لاوەکی و کۆڵبەرییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرچاوەی بژیوی ژیانی هەزاران کۆڵبەر و کاسبکارن، هاوکات سەرچاوە و دابینکەری کەلوپەلی ئەو ناوەندە بازرگانیانەن.

لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا لە شارە سنوورییەکانی وەک مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار و بەتایبەت شاری بانە کۆمەڵێک دەوڵەمەند و بە سەدان مۆڵ و بازار و کۆمەلگەی بازرگانیی ئاڵووێری کەلوپەلیان کردووەتەوە و بە هەزاران کەس تێیدا سەرقاڵی کار و کاسبین و شارەزایانی ئابووری لەو باوەڕە دان، بە داخرانی ئەو سنوورە لاوەکیانە کە سەرچاوەی دابینکردنی کاڵا و کەلوپەلی ئەو ناوەنە بازارگانیانەن، بەها و بایەخی خۆیان لەدەست دەدەن و بە سەدان هەزار کەس و بنەماڵە بێکار دەبن و ئەمەش وەک قەیرانی بێکاری جاوی لێ دەکرێت.











باسنیوز
Top