نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا بەرز بوونەوەی تۆمار کرد، بەبەراورد لەگەڵ نرخەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو.


پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاوی کردەوە، دوێنێ هەینی 2018/2/23، لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و 04 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 63 دۆلار 55 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک و وڵاتانی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاکو کۆتایی ساڵی 2018، کە ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ بەرز بوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

bas news-
Top