لە بەغدا دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیر كران

لە بەغدا دوو كەس بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیر كران


فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا ڕای دەگەیەنێت كە دوو كەس لە بەغدا بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیر كراون.



لە بەیاننامەیەكدا فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا كە ئەمڕۆ شەممە 24/2/2018، بڵاوی كردەوە و تێیدا هاتووە، هێزە ئەمنییەكانی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا، لیوای 44، توانیان كەسێك لە گەڕەكی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیر بكەن كە بازرگانیی بە مرۆڤەوە كردووە و ئەو كەسەش لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە، بەپێی یاسای نەهێشتنی بازرگانی بە مرۆڤەوە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووبوو.



هاوكات بەیاننامەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هێزێكی تر لە فەوجی فریاكەوتنی بەغدا، توانیان كەسێكی تر كە كاری بازرگانیی مرۆڤی كردووە، لە گەڕەكی كازمییەی بەغدا دەستگیر بكەن و ئێستاش تۆمەتبارەكان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

bas news-
Top