سلێمانى.. ته‌رمى هاووڵاتییه‌كى نه‌ناسراو دۆزرایوه‌

سلێمانى.. ته‌رمى هاووڵاتییه‌كى نه‌ناسراو دۆزرایوه‌
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 24/ 2/ 2018 پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، ڕای گه‌یاند، تەرمی هاوڵاتییەكى نه‌ناسراو لە چەمی تانجەرۆ لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە.



پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ ته‌رمى هاووڵاتییه‌ك له‌ چه‌مى تانجه‌ڕۆ دۆزراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها هاتووه‌: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی ئەو هاوڵاتییە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە".


له‌ ڕاه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، تەمەنی ئەو هاووڵاتییە لە نێوان 50 بۆ 55 ساڵ دەبێت.


هه‌روه‌ها هاتووه‌: "بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێ‌ نەبووە تا ئێستا ناو و شوێنی نیشتەجێبوونی نازانرێت و هیچ ئاسەوارێكی كوشتنیش بە جەستەیەوە دیار نیە".
bas news-
Top