گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌ركووك له شارستانییه‌ته‌وه بۆ زبڵدان و شوێنى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ
له ڕ‌اپۆرتێكى كه‌ناڵى ئاسمانى (حوڕه)ى ئه‌مریكی، دانیشتووانى گه‌ڕه‌كه‌كه به‌ده‌ست نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و پیسبوونى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ده‌ناڵێنن.
به‌شداربووانى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تى پشتگوێ خراوه و جاده‌كانیان كراوه‌ته شوێنى فڕێدانى زبڵ، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی دوور له شارستانییه‌ت ئاهژڵى تێدا به‌خێو ده‌كرێت.
له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، شارى كه‌ركووك و خورماتوو و به‌شێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه به‌هاوكارى گرووپێكی نێو یه‌كێتى، داگیر كرا و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى كورد ناچارى ئاواره‌یی بوون و ده‌یان هاووڵاتى و پێشمه‌رگه‌ش بوونه قوربانى.
باسنيوز
