کۆنگرەی یەکێتی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە
لە دوایین کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیدا پێشنیاز کرا، ڕۆژی 5/3/2018 کۆنگرەی یەکێتی ببەسترێت، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەدا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت، کەچی تاوەکوو ئێستا کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، به‌هۆى كێشه ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ببەسترێت.
لەمبارەیەوە جه‌زا سه‌ید مه‌جید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندىی یه‌كێتی، ڕأى گه‌یاند، هه‌رچه‌نده پێشتر بڕیار درابوو كۆنگره‌ى چواره‌م له سه‌رتای مانگى ئاداری ئه‌مساڵ ببەسترێت، به‌ڵام ”له‌به‌رئه‌وه‌ى فریا ناكه‌وین له‌وكاته‌دا كۆنفڕانسى مه‌ڵبه‌نده‌كان ببه‌ستین، بڕیارى ئه‌وه دراوه كه كۆنگره بۆ كاتێكى دیكه دوابخرێت“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”هه‌موومان جه‌خت له به‌ستنى كۆنگره ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ر كاتێك یه‌كێتی كۆنگره‌ى به‌ست، ئه‌وكاته به هه‌وڵ و ماندووبوونى كادیره دڵسۆزه‌كانى، یەکێتی ده‌كه‌ینه‌وه به یه‌كێتییه‌كه‌ى جاران، به‌ڵام له‌م دۆخه‌ى ئێستادا ئێمه ناتوانین كۆنگره به‌ستین، چونكه فریاى هیچ شتێك ناكه‌وین“.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەیدا بڕیار لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی یەکێتی دەدرێت، چونكه ”ئه‌و بڕیاره فه‌رمییه په‌یوه‌ندى به ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌مانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵێكى زۆر هه‌یه یه‌كێتیی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كۆنگره‌ى چواره‌م به‌ستێت“.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیی هیچ به‌دیلێكى دیكه‌ى هه‌یه جگه له كۆنگره، ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندىی یه‌كێتی ڕای گەیاند: ”ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كێشه‌كانى خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، یان یه‌كێتی به‌هێز بكه‌ینه‌وه، جگه له به‌ستنى كۆنگره، هیچ به‌دیلێكى دیكه نییه، به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، باسی ئه‌وه‌یان كردووه کە ئه‌گه‌ر نه‌توانین كۆنگره ببەستین، پێویسته ئێمه پلینیۆمێک ببەستین“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نامەیەکی ئاراستەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی حزبەکەی کردووە و بە توندی داوای لێ کردووە، لە نزیکترین کاتدا کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ دیاریکردنی وادەی کۆنگرە ڕێک بخات.
باس‌نیوز
