عادل نورى: كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه ده‌ستوه‌ردانه له‌شكۆى سیاسی هه‌رێم
عادل نورى، ئه‌مرۆ شه‌ممه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، وه‌كو فراكسیۆنه كوردییه‌كان ره‌خنه‌و گازنده‌ى زۆریان هه‌یه له‌چه‌ند خاڵێكدا كۆیانكردووهتهوهو داویانه به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و حكومه‌ت یه‌كێك له‌وانه رێژهكهیهتى كه‌له سه‌دا17كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆله %12 و "باسى پرسى پێشمه‌رگه شكۆى هه‌رێم كه‌وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه نه‌ك وه‌كو هه‌رێم".
بهبڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ده‌ست وه‌ردان له‌و پرسانه ده‌ست تێوه‌ردانه له‌شكۆى سیاسى هه‌رێمى كوردستان پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه له‌و مادده ده‌ستووریانه كه له‌ده‌ستورى عێراقیدا له تێكراى گه‌لانى عێراق ده‌نگیان له‌سه‌رداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، لهبهرههستارى ئه‌و پڕۆژه یاسایه كه‌ژیانى ههمووگهلانى عێراقى له‌سه‌ره "ئێمه پێمان باشبوو ئه‌و مشتومره له ناو په‌رله‌مانى عێراق ده‌ربكرێت و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق قسه‌ى له‌سه‌ربكه‌ن چونكه پرسى بودجه پرسێكى گرنگه و ساڵى یه‌ك جارگفتوگۆى له‌سه‌رده‌كرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر جارێكى دیكه بگه‌رێته‌وه په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ربدرێت كێشه‌یه‌كمان نیه، به‌ڵام پێداگرى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وپێداگرى لایه‌نى شیعى له‌سه‌ر ره‌شنوسى بودجه به‌رده‌وام بێت ئێمه ناچینه هۆڵى په‌رله‌مان و به‌شدارى ناكه‌ین".
فراكسیۆنه كوردییه‌كان له دانیشتنه‌كانى رابردوو بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانیان كرد، به‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژى كورد له پرۆژه‌كه‌دا.
خه‌ندان
