هاووڵاتیانی بانە و پیرانشار مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند

هاووڵاتیانی بانە و پیرانشار مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند
هاووڵاتییان و کاسباکرانی هەر دوو شاری بانە و پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناڕەزایی بو داخراونی سنوورە لاوەکی و کۆڵبەرییەکان ئەمڕۆ مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییەانی لە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە پێمان گەیشتووه، هاوکات لەگەڵ خەڵک و کاسبکارانی بانە کە ڕۆژی پێنجشەممە بانگەوازی مانگرتن و داخستنی دووکان و بازارێان کردبوو، دوێنێ هەینی کاسبکار و دووکاندارانی شاری پیرانشاریش دەنگی خۆیان خستە پاڵ خەڵکی بانە و ئەمڕۆ شەممە 2018/2/24 بەشێکی بەرچاو لە دووکاندا و کۆمەڵگە و مۆڵە بازارگانییەکانی ئەو دوو شارە داخراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد: "هۆکاری ئەو مانگرتنە ناڕەزایی خەڵک و کاسبکارانە بە داخرانی سنوورە لاوەکی و کۆڵبەرییەکان و خوازیاری ئەوەن، ئەو بەربەست و ڕێوشوێنە نایاساییانەی کە بۆ کاسبکار و کۆڵبەرانی سەرسنوور داندراون، لاببرێن و ڕێگە لە کاسبیی خەڵک نەگیرێت".

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دوای داخستنی بازار و دووکان ەللایەن خەڵکەوە لە هەردوو شاری پیرانشار و بانە هێزیکی زۆری ئەمنی لە شەقام و شوێنە گشتییکان جێگیر کراون و بە زۆر داوا لە خەڵک دەکەن کە دووکانەکانیان بکەوەن، بەڵام خەڵک لەسەر داوای خۆیان پێداگرن و وەڵامی هێزە ئەمنییەکان نادەنەوە.

شەوی ڕابردوو لە سنووری بانە دەنگۆی ئەوەیان بڵاو کردووەتە کە گوایە ئەمڕۆ سنوورە لاوەکییەکان دەکرێنەوە، ئەمەش بۆ تێکدانی ئەو مانگرتنە بووە.

لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا لە شارە سنوورییەکانی وەک مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار و بەتایبەت شاری بانە کۆمەڵێک دەوڵەمەند و بە سەدان مۆڵ و بازار و کۆمەلگەی بازرگانیی ئاڵووێری کەلوپەلیان کردووەتەوە و بە هەزاران کەس تێیدا سەرقاڵی کار و کاسبین و شارەزایانی ئابووری لەو باوەڕە دان، بە داخرانی ئەو سنوورە لاوەکیانە کە سەرچاوەی دابینکردنی کاڵا و کەلوپەلی ئەو ناوەنە بازارگانیانەن، بەها و بایەخی خۆیان لەدەست دەدەن و بە سەدان هەزار کەس و بنەماڵە بێکار دەبن و ئەمەش وەک قەیرانی بێکاری جاوی لێ دەکرێت.







باسنیوز
Top