شازدەیەمین کۆنگرەی حزبی دیموکرات کۆتایی پێهات

 شازدەیەمین کۆنگرەی حزبی دیموکرات کۆتایی پێهات
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرەکیی (حدکا) ١٦مین کۆنگرەی ئەو حزبە دوای چوار ڕۆژ کاری بەردەوام، شەوی رابردوو کۆتایی پێهاتووە.


لەمبارەوە ماڵپەڕی (کوردستان میدیا) زمانحاڵی فەرمیی حدکا بڵاوی کردووەتەوە هەینی کاتژمێر 11ی شەوی هەینی 2018/2/24 شازدەیەمین کۆنگرەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەژێر ناوی (ڕاسانی ڕۆژهەڵات) پاش چوار ڕۆژ کاری بەردەوام چەند بڕیاری گرنگ لەبارەی پێکهاتەی بەڕێوەبەری ئەو حزبە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێناوە.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆنگرەی سازدەیەمدا (حدکا) کۆمەڵێک گۆڕانکاریی لە پێکهاتەی بەڕێوەبەریدا کردووە و بەم بۆنەوە پرۆژەیەکی پەسەند کردووە کە تێیدا ناوی پۆستی سکرتێر و ئۆرگانەکانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و پۆستی سکرتێر بووەتە لێپرسراوی گشتی و مەکتەبی سیاسیش بووەتە ناوەندی سیاسی و کۆمەڵێک بڕیاری دیەکش دراوە.

لەو کۆنگرەیەدا "مستەفا هیجری" وەک لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن ئەندامانی کۆنگرەوە هەڵبژێردراوە.









باسنیوز
Top