بۆ ڕازیکردنی عەبادی وەزیرەکەی گۆڕان هاوکاریی ئاوارە کوردەکان ناکات
بەپێی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییەی کە لە نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە کە لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی ڕابردوودا بزووتنەوەکە ڕێگەی داوە سروە عەبدولواحد، سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانێتییەکەی عەبادی خۆی کاندید بکات و دواتر لەژێر فشارەکاندا کاندیدبوونەکەی بکشێنێتەوە. دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچپێکراوانی عێراق کە لەسەر پشکی گۆڕان لە پۆستەکەی دایە، هاوکاریی ئاوارەکانی خورماتوو و کەرکووک ناکات.
لەمبارەیەوە موسەننا ئەمین، سهرۆكى فراكسیۆنى یهكگرتووی ئیسلامی له ئهنجومهنى نوێنهرانی عێراق، ڕاگهیاند، چهند جارێك به عهبادى و بهرپرسانى بهغدای گوتووە، دهبێ هاوكاریی زیاترى ئاوارهكانى خورماتوو و كهركووك بكرێت، چونكه لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە شار بەدەر کراون.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ئێمە لەمبارەیەوە هیچ لێپێچینەوەیەکمان لەگەڵ وەزیری کۆچ و کۆچپێکراوانی عێراق نەکردووە، چونکە وامانزانیوە کە کوردە و ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات“.
موسەننا ئەمین ئەوەی نەشاردەوە کە ڕەوشی ئاوارەکان خراپە و پێویستییان بە هاوکاریی زیاترە. دووپاتیشی کردەوە: ”بە پێویستم نەزانیوە بە وەزیرەکە بڵێین، چونکە خۆی کوردە و دەبێ باشتر بزانێ“.
داواشی لە دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کرد، هەموو هاوکارییەکی ئەو ئاوارە بکات. گوتیشی: ”ئەو خەڵکە بە دەستی حکوومەت لێیان قەوماوە، بە چەک و ئاڵای عێراقی لە ماڵەکانیان دەرکراون، بۆیە لەسەر وەزارەتی کۆچ و کۆچپێکراوانی عێراقە كه زۆرترین هاوکارییان بکات“.
باسنيوز
