له‌باره‌ی د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریمه‌وه، بانكی كوردستان وه‌ڵامی په‌رله‌مانی دایه‌وه
له رۆژى 2018/2/22، په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆى دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نووسراوێكی ئاراسته‌ی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستان كردووه، تیایدا داوای روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌كات سه‌باره‌ت به حیسابی تایبه‌ت به ناوی د.نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك، له بانكی ناوبراو و ''ته‌حویلكردنی'' بڕی (60000000) شه‌ست ملیۆن دۆلار له پاره‌ی پترۆدۆلارى كه‌ركووك بۆ سه‌ر حیسابی ناوبراو.
له هه‌مان رۆژدا به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی بانكه‌كه به نووسراوی ژماره 938/438 له رێكه‌وتی 2018/2/22، كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی ناردووه و تیایدا ئاماژه‌ى به ژماره و رێكه‌وتی نووسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان كردووه، رایگه‌یاندووه، كه هیچ ئه‌ژمارێك نییه به ناوى د.نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك له لقه‌كانى بانكی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستانی.
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ئایندەی نەوتی کەرکووک و کێڵگە نەوتییەکان و داهاتەکەی له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی بڕی 60 ملیۆن دۆلاری پترۆدۆلاری كه‌ركووك، دیار نییە چی بەسەر هاتووە و چووەتە سەر هەژماری بانکی تایبەتی د. نەجمەددین کەریم پارێزگاری کەرکووک، كه لە بانکی کوردستانه.
kdp-
