پنتاگۆن: لە پشتیوانیکردنی دارایی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبین
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئێریک پاهۆن بە فەرمیی پشتڕاستی کردەوە کە ئەوان لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و هاوکارییەکانیشیان راناگرن.
ئێریک پاهۆن، دەڵێ، راستە هاوکارییەکانمان بۆ ساڵی داهاتوو بۆ هیزی پێشمەرگە لە ٣٦٠ ملیۆن دۆلاراوە کراوە بە ٢٩٠ ملیۆن دۆلار بەهۆی کۆتایی هاتنی بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی داعشدا، بەڵام ئێمە لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەدا بەردەوام دەبین.
kdp-
