بەهۆی ڕووداوەکەی پەرلەمانی ئەورووپاوە ڕەخنە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەگیرێت

بەهۆی ڕووداوەکەی پەرلەمانی ئەورووپاوە ڕەخنە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەگیرێت


ئەو هەڵسووڕاوەی گۆڕان کە سووکایەتی بە پارێزگاری هەولێر کرد، ماوەی دوو ڕۆژە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانییە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا و هەر ئەویش وادەی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێری پێ گوتووە.



بەپێی ئەو زانیارییانە لە سەرچاوەیەکی تایبەت و ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، ڕەنجدەر گڕاوی، هەڵسووڕاوی گۆڕان لە بەلجیکا کە لەبەردەم پەرلەمانی ئەورووپا، قسەی نەشیاوی بە نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر گوت، ماوەی دوو ڕۆژە لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانییە لە بەلجیکا.



هەر بەپێی زانیارییەکان، سێ هەڵسووڕاوی گۆڕان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و لەدەرەوەی یاساکانی بەلجیکا، دوای ئەوەی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، کاتی سەردانەکەی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێری بۆ ناو بارەگای پەرلەمانی ئەورووپا پێ گوتوون، چوونەتە شوێنەکە و جنێو و قسەی نەشیاویان ئاراستە کردووە.

زانیویەتی کە دوای ئەو ڕووداوە، بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی نیگەران بوون و ڕەخنەیان ئاراستەی کردووە کە دوو ڕۆژە لەگەڵ ئەو کەسانە دایە و ئاگاداری ئەو ڕووداوە بووە.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/2/2018، سێ هەڵسوڕاوی گۆڕان لەبەردەم بارەگای پەرلەمانی ئەورووپا، قسەی نەشیاویان ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرد، بەو هۆیەوە لەلایەن دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا وەڵام درانەوە و دواتر مشتومڕی زیاتر دروست بوو.
bas news-
Top