سلێمانی.. له 10 رۆژدا هه‌شت سواڵَكه‌ر ده‌ستگیر كراوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی، ئاماری 10 رۆژی رابردووی ڕووداوه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی خسته روو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/2/2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه 10 رۆژی ڕابردووی ئه‌م مانگه‌دا، 98 حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتییان تۆمار كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كێكی كلاشنكۆفدا گیراوه،
پۆلیسی سلێمانی، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه سێ حاڵه‌تی گه‌یاندنی كه‌سانی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه تۆمار كراوه، هاوكات له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 رۆژه‌دا، هه‌شت سواڵكه‌ر ده‌ستگیر كراوه.
bas news-
