نرخی گه‌شتی عومره‌ی ئه‌مساڵ دیاری كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌پێی نووسراوێكی ئیسماعیل محه‌ممه‌د سۆفی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار و حه‌ج و عومره، كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه، تێدا نرخی گه‌شتی عومره‌ی ئه‌مساڵ 900 دۆلار ده‌بێ، ئه‌گه‌ر یه‌ك ژه‌م نانخواردنی له‌گه‌ڵ بێت.
به‌پێی نووسراوه‌كه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه سێ ژه‌م خواردن بۆ عومره‌كار دابین بكات، ئه‌وه نرخه‌كه‌ی ده‌بێته 1000 دۆلار.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه ئه‌و بڕیاره، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و خاوه‌ن كۆمپانیاكان و عه‌مره‌كاران دراوه، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش پابه‌ندی نرخه‌كان نه‌بێ، سزا ده‌درێت.
bas news-
