به‌ڕێوه‌به‌رێك: به‌غدا ناردنى نه‌وتى سپى بۆ هه‌رێمى كوردستان راگرتووه
ماوه‌یه‌كه هیچ بڕه نه‌وتێكى سپى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عه‌بادییه‌وه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان و گه‌رمیان نه‌كراوه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت راگیراوه.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، راگه‌یاند: " ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقه‌وه هیچ بڕه نه‌وتێك بۆ هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان نه‌نێردراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وتى كانزاكانى سلێمانى له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى به‌غداوه نه‌وت بندێردرێت، به‌ڵام: "ئه‌وان (حكوومه‌تى به‌غدا) هه‌ر جاره و بیانوییه‌ك دههێنننهوه و نه‌وت نانێرن".
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه، كه هه‌ر كات نه‌وت گه‌یشته سنووره‌كه راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كه‌ن.
له‌و بڕه نه‌وته‌ى له‌ماوه‌كانى پێشوودا حكومه‌تى به‌غدا ره‌وانه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیانى كردووه، نه‌وت له‌ناوچه‌كانى (شاره‌دێى مه‌یدان و باوه‌نور) له‌گه‌رمیان دابه‌شكراو دواتر پرۆسه‌كه راگیرا.
bas news-
