كۆیه: دوو پردى ستراتیجى دروست ده‌كرێن
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه، ئاشكراى كرد كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داوه بودجه بۆ دروستكردنى دوو پردى گرنگى سنورى شارى كۆیه دابین بكات، كه به‌هۆیه‌وه گرفتێكى زۆرى هاتوچۆ له سنووره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
نه‌قیب (زاهیر محه‌مه‌د)، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه، راگه‌یاند: "به‌هۆى خراپبوونى پردى شه‌رغه‌ى سنوورى شاره‌دێى سێگردتكان و رێگاى سه‌ر به‌نداوى جه‌لى به‌كاریگه‌رى ئه‌و لافاوه‌ى ئه‌م دوواییانه له‌لایه‌ك و گیرانى ڕێَگه‌ى كه‌ركوك - هه‌ولێر له‌لایه‌كى دیكه، گرفتێكى زۆرى هاتوچۆمان بۆ دروست بووه، به‌و هۆیه‌وه ڕۆژانه ڕوداوى هاتوۆچۆ ڕوو ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هاوكات هاووڵاتیانیش بۆ هاتوچۆكردن به‌ناچارى ده‌بێت رێگه‌ى كۆیه - هه‌ولێر به‌كار بهێن، به‌وه‌ش ئه‌رك و خه‌رجى و بارگرانى بۆ دروست كردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه، ڕوونیشیكرده‌وه، كه دواى داوكارى و هه‌وڵدانیان و گه‌یاندنى ناڕه‌زایى و سكاڵاى هاووڵاتیان، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى بۆ دروستكردنى دوو پردى گرنگ دابین كرد، كه بریتین له پردى به‌ستى شه‌ڵغه بۆبه‌ستنه‌وه‌ى هه‌ردوو شارده‌ێى سێگرتكان و قوشته‌په به‌یه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ پردى سه‌ر به‌نداوى جه‌لى كه ڕانیه به هه‌ولێره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئاشكراشى كرد،به‌ده‌ر له‌وه‌ش بڕیارى ئه‌وه دراوه، هه‌فته‌ى داهاتوو ڕێگه‌ى هه‌لێر – كه‌ركوك بكرێته‌وه، به‌وه‌ش گرفت و په‌ستانى هاتوچۆ له سنووره‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه.
bas news-
