ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال: تا سەر ئەو خۆسەپاندنە بەسەر شنگالدا قەبووڵ ناکرێ

 	 ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال: تا سەر ئەو خۆسەپاندنە بەسەر شنگالدا قەبووڵ ناکرێ
سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال دەڵێت، بۆ دەركردنی گرووپە چەكدارەكان لە شنگال، نووسراوێكیان ئاڕاستەی حكوومەتی بەغدا كردووە و دەشڵێ، تا سەر ئەو خۆسەپاندنە بەسەر شنگالدا قەبووڵ ناکرێ.


وەیس نایف، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لەبارەی دەكردنی گرووپە چەكدارەكانەوە، لەگەڵ بەغدا و پارێزگاری مووسڵیش لەسەر هێڵن و، بە نووسراوێكی فەرمییش داوایان لە بەغدا كردووە ئەم گرووپە چەكدارانە لە شنگال دەربكات، بۆ ئەوەی رەوشی ناوچەكە لە رووی ئەمنییەوە بەرەو باشتر بڕوات.
نایف گوتیشی، "ئەم گرووپە چەكدارانە ئێستا بە هۆی هەڵبژاردنەوە دەیانەوێت بە هەموو شێوەیەك خۆیان بەسەر شنگالدا بسەپێنن، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەك لێیان بێدەنگ نابین."

ئەو هەروەها دەشڵێت، "ئەم گرووپە چەكدارانە بوونەتە هۆی ئەوەی خەڵكی شنگال نەگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، چونكە چەندین پێشلێكاری بەرانبەر خەڵك دەكەن و بوونەتە هۆكاری تێكدانی رەوشی شنگال".

لە ١٦ـی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، دوای ئەوەی باڵیكی خیانەتكاری ناو لایەنێكی كوردی كە بە ناپەكاكان ناسراوان، رێگایایان بۆ حەشدی شەعبی خۆش كرد بێنە ناو كەركووك، دواتر بەشێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش كەوتنە دەست ئەو هێزە میلیشایە.

شنگال ناوچەیەكی كوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە، كە بەپێی گوتەی بەرپرسە ئیدارییەكان، ئەو ناوچەیە بووەتە جێگای هێزە نایاسایییەكان و، چەندین جاریش خەڵكی شنگال و حكوومەتی هەرێمیش داوایان لەو هێزانە كردووە ناوچە جێ بهێڵن، بۆ ئەوەی خەڵك بگەرێتەوە و ژیانی ئاسایی خۆیان درێژە پێ بدەن.
kdp-
Top