فەلاح حەسەن باسی ڕیفراندۆم و کەرکووکی بۆ سەرۆکەکانی لاوانیی سیاسیی ئەورووپا کرد

 	 فەلاح حەسەن باسی ڕیفراندۆم و کەرکووکی بۆ سەرۆکەکانی لاوانیی سیاسیی ئەورووپا کرد
جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیهان باسی ڕیفراندۆم و کەرکووکی بۆ سەرجەم سەرۆکەکانی لاوانی سیاسیی وڵاتانی ئەورووپا کرد.
جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان، کە ھاوکات لاوێکی کوردە و نوێنەی دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە شاری میلانۆی ئیتالیا بۆ سەرپەرشتیکردنی بەشێکی کۆبوونەوەکە وەکو جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان بەشداریی کرد و لە تەوەرێکدا باسی کوردستان و دواین گۆڕانکارییەکانی کرد.

فەلاح حەسەن ئاماژەی بە سەرکەوتنی مەزنی گەلی کوردستانی کرد لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستاندا، پاشان باسی لە ھێرش و وێرانکاری وکوشتارەکانی کەرکووک و خورماتوو کرد لە لایەن میلیشیا عیراقییەکان و دۆستە ژێربەژێرەکانیان، فەلاح حەسەن داوای لە ئامادەبووان و سەرۆکەکانی لاوانی سیاسی وڵاتانی ئەوروپایی کرد، کە لە ئێستا و لە ئایندەدا پشتگیری لە گەلی کورد بکەن و ھاوکارمان بن بۆ بنیاتنانی لۆبییەکی تەندروست بۆ کوردستان
kdp-
Top