گۆڕان لەسەر نەوشیروان مستەفا هۆشداری بە شاسوار عەبدولواحید دەدات

 گۆڕان لەسەر نەوشیروان مستەفا هۆشداری بە شاسوار عەبدولواحید دەدات
بزووتنەوەی گۆڕان هۆشداری بە شاسوار عەبدولواحید دەدات کە ئێستا بانگەشەی ڕاگەیاندنی گرووپێکی نوێ دەکات و ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکەش نایشارێتەوە کە قەبوڵ ناکەن کەس ”بە خراپ باسی نەوشیروان مستەفا بکات“.

بەپێی زانیارییەکان ، دوای ئەوەی لە چەند کات و شوێنێکدا شاسوار عەبدولواحید باسی نەوشیروان مستەفای کردووە و خۆی و گرووپەکەی پێ بەراورد کردووە. بزووتنەوەی گۆڕان بە توندی هۆشداری پێ داوە.

هەر لەمبارەیەوە کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ”ھیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت، بچووکترین ڕەخنە ئاراستەی کەسایەتییەکی وەک نەوشیروان مستەفا بکات“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوان قەبوڵ ناکەن ”ھیچ کەسێک بەخراپە باسی کەسایەتیی نەوشیروان مستەفا بکات“. دووپاتیشی کردەوە کە ”شاسوار عەبدولواحید و ھیچ کەسێکی دیکە، ناتوانن جێگەی نەوشیروان مستەفا بگرنەوە“.

خه‌لیل سه‌ركانی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگه‌یاندووه‌، ماوه‌یه‌كه‌ شاسوار عه‌بدولواحد، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی گۆڕان بێت، جلی كاك نه‌وشیروان له‌به‌ر ده‌كات و لاسایی ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنورێك بۆخۆی دانه‌نێت، ناچار ده‌بین مه‌له‌فه‌كانی بڵاو بكه‌ینه‌وه‌.









(باسنیوز)
Top