فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: داعش له كه‌ركووك خۆی ڕێكخستۆتهوه و چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجام داوه
لیوا حه‌مه رێگر، جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/2/2018، ڕایگه‌یاند، كه به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی ڕۆژانه به‌ده‌ستیان ده‌گات، چه‌كدارانی داعش له ڕیاز، حه‌ویجه و سنووری كه‌ركووك، هێزه‌كانی خۆیان ڕێكخستۆتهوه و چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجام داوه.
جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته روو، كه به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه ئه‌نجامی ده‌دات، هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه هاوكاری چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه، شه‌وانه‌ش له سنووره‌كانی كه‌ركووك به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی هێزه عێراقییه‌كان، داعش جموجۆڵه‌كانی زیاتر كردووه.
ئاشكراشی كرد، كه شاری كه‌ركووك، یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی ئه‌وان و هه‌مووكات مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه داعش هێرشی بكاته سه‌ر.
لیوا حه‌مه رێگر، جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گوتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووك داگیر كراوه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هه‌روه‌ها سوپای عێراق كه ڕۆژانه سته‌م له كورد ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه چه‌كدارانی داعش، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجام داوه، دواترینیان به دیلگرتنی 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بوو، دواتر كوشتن‌یان، هه‌وره‌ها له‌كه‌ركوكیش شه‌وی ڕابردوو ده‌نگۆی هێرشكردنی داعش بۆ شاره‌كه بڵاو ببۆیه‌وه.
پێشتریش، ڕۆژنامه‌ی (عوكاز)ی سعودی، به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی عێراق، بڵاوی كردبوویه‌وه كه كه‌ركووك مه‌ترسی داگیركردنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشی له‌سه‌ره.
(باس‌نیوز)
