وەزارەتی ڕۆشنبیری لە پیشانگەی کتێب لە سنە بەشداری دەکات

 وەزارەتی ڕۆشنبیری لە پیشانگەی کتێب لە سنە بەشداری دەکات
بەرپرسێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بڕیارە هەفتەی داهاتوو پیشەنگەی کتێبی سنە لە کورستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە بچێت و ئەوانیش بە چەند ناونیشانێکی کتێب بەشدار دەبن.

سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ڕاگەیاند: "لەمیانی دانیشتنمان لەگەڵ کونسوولخانەی ئێران و بەڕێوەبەایەتیی ڕۆشنبیریی شاری سنە، بۆ بەشداری لە پیشانگەی کتێب لە سنە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراوە کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ڕۆشنبیری گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە ڕەزامەندیمان نیشان داوە و لە هەوڵی ئامادەکاری داین و چەند ناونیشانێکی کتێبیش دیاری دەکەین بۆ پیشانگاکە".

سالار عوسمان ئاشکراشی کرد: "بەدەر لەوەش بەنیازین لەو سەردانەماندا لەگەڵ وەزارەتی فەرهەنگی ئێراندا ڕێککەوتنێک واژۆ بکەین بۆ ئەوەی لە بواری چالاکی ڕۆشنبیری و هونەری و فەرهەنگییەکانی دی هەماهەنگ بین و سوود لە یەکتر وەربگرین".









باسنيوز
Top