لە مەریوان بە چالاکی ڕۆژی زمانی دایکی بەرز نرخێندرا
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین لە مەریوان بڵاوی کردووەتەوە چەند کچە کوردێک بە جلوبەرگی کوردییەوە بەناو شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاری مەریوان پەیام و نامەی پیرۆزبایی ئەو ناوەندە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زامنی دایکی بەناو هاووڵاتیاندا بڵاو دەکەنەوە.
هاوکات هەر دوێنێ لە زانکۆی سنە و لە چەند شارێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەم بۆنەیەوە کۆڕ و سیمینار بەڕێوە چووە.
باسنيوز
