وەزارەتی پەروەردە داوایەکی خێرا لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانە ئامادەییەکان دەکات

 وەزارەتی پەروەردە داوایەکی خێرا لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانە ئامادەییەکان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/2/2018، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرانی قوتابخانە ئامادەیەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە نمرەی قوتابیانی پۆلی 10 و 11ی ئامادەییان بۆ ڕەوانە بکەن.



ئەو ئاگاداییە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاو كراوەتەوە.



لە ئاگاداییەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە: "ئاگاداری ئەو بەڕێوەبەرانەی قوتابخانە ئامادەییەكان دەكەنەوە كە داتای نمرەی قوتابیانی پۆلی 10 و 11ی ئامادەییان لە داتابەیسی خۆیان تۆمار نەكردووە، بە زووترین كات تۆماری بكەن بۆ كاری پێویست".





باسنیوز
Top