حکوومەتی هەرێمی کوردستان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکڕێت

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەکڕێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 48 ملیۆن دینار دەربڕی، بە مەبەستی کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.



بەپێی نووسراوی ژمارە 9/855 کە ڕۆژی 4/2/2018 بە واژووی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرکراوە، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 48 ملیۆن دینار دراوە.



هەر لەو نووسراوەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە بەو بڕە پارەیە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (DRONE) بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی بۆ ڕووپێوکاری شار و شارۆچکەکان دەکڕن کە بەپێی بەرنامەی پێویست و خولی فێربوون، کاری پێ دەکرێت.



ئەوەش ئاشکرا کراوە کە بڕە پارەکە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی خەرجییەکان خەرج دەکرێت.






باسنيووز
Top