ده‌زگاى مین به‌هۆى هاتنى وه‌رزى لافاوەوە هاووڵاتیان هۆشیار ده‌كاته‌وه
ئاكۆ عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆشیارى ناوچه مین ڕێژكراوه‌كان ڕاگه‌یاند: "ساڵانى پێشوو له‌كاتى ڕودانى لافاو به‌فر و بارانبارینى زۆر، ژماره‌یه‌كى زۆر مین و ته‌قه‌مه‌نى له ناوچه به‌رزه‌كانه‌وه ده‌هاتنه دامێنى شاخ و ده‌شتاییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى كه مین ڕێژكراون، ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك مه‌ترسى له‌سه‌ر هاووڵاتیانى سنووره‌كه و گه‌شتیاران دروست ده‌كرد".
هه‌روه‌ها گوتیشى، له ئێستادا سه‌ره‌تاى وه‌رزى كردنى گژوگیاى به‌هارییه و هاووڵاتیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕوو له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، بۆیه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه كه به وریایى بجوڵێنه‌وه‌و له‌كاتى به‌دى كردنى هه‌ر مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌ك، نزیكترین شوێن ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كارى پێویست ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین داواشى له هاووڵاتیان كرد تا شوێنى سه‌لامه‌ت هه‌بێت، بۆ كردنى گژوگیاى به‌هارى و ئه‌نجامدانى گه‌شتوگوزار، ڕوو له‌ناوچه مین ڕێژكراوه‌كان نه‌كه‌ن.
bas news-
