به‌به‌ڵگه‌وه..به‌رپرسێكى كورد له كه‌ركووك كه له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتی دانرابوو له پۆسته‌كه‌ى لادرا
به فه‌رمانێك، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی نووسینگه‌ى كه‌ركووكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه پشكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، له پۆسته‌كه‌ى لادرا.
به‌پێی نووسراوێك كۆمسیۆن، بڕیار دراوه به لادانى (قه‌یس محه‌مه‌د خورشید) له پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی نووسینگه‌ى كه‌ركووك و دانانى (عیماد وه‌لى ئه‌حمه‌د) له شوێنه‌كه‌ى.
محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، له‌باره‌ى لادانى ئه‌و به‌رپرسه كورده‌وه، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و به‌رپرسه یه‌كێتی بوو، یەکێتیش لە شوێنی فەرهاد تاڵەبانی داینابوو، ئێستاش کە لە پۆستەکەی لادراوە ئەوه، مانای ئەوەیە بەغدا دەیەوێت له‌م كاته‌دا كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك ده‌بینه‌وه، ئیشی خۆی بکات".
جختیشی كرده‌وه، كه گۆڕینی بەڕێوەبەرى نووسینگه‌ى كه‌ركووكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م كاته‌دا، واتای ئەوەیە دەیانەوێ کەسێك دابنێن بە ئارەزووی خۆیان یاری بە ئەنجامەکان بکات، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر وانییه، ده‌بوایه چاوه‌ڕێیان بكردایه تا هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بوو، ئەگەر تۆمه‌تباریشه به‌گه‌نده‌ڵى، ئەوە بابەتێکی دیکەیە و فەرموون با لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن".
لەبارەی ئەوەی ئایا ئەو لابردنە کاریگەری لەسەر ڕێژەی دەنگەکان دەبێت، محەمەد کەمال، گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه کاریگەری دەبێت، ئەم پۆستی کۆمسیۆنەش پۆستێکی گرنگە، ئەگەر کەموکوڕییەکی ئیداری و یاسایی هەیە، فەرموون بیگۆڕن بۆ بەڕێوەبەرێکی کورد".
دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، كه میلیشیا شیعه‌كان به‌هاوكارى گرووپێكى نێو یه‌كێتى كه‌ركووك و به‌شێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كانیان داگیر كرد، دهستكرایهوه بهتهعریبكردنهوهى پارێزگاكه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی كورد له پۆسته‌كانیان، لادران.
bas news-
